جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی کارگەیەکی پالێت چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغانی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە بورسا لە دژی کارگەیەکی پالێت چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغانی هەبەدەهە راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز چالاکییەکانیان زیاد دەکەن. جەنگاوەرانی هەبەدەهە دەستنیشانیان کرد کە ئاگری نەورۆز دەگەیەننە هەموو شوێنێک.

جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغانی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە رۆژی ١٣ی ئادار نزیکەی کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە دژی کارگەیەکی پالێت لە گەڕەکی دۆغانکۆی لە ناوچەی نیلوفەر چالاکییان ئەنجامداوە.

هـ . ب