جەنگاوەرانی هەبەدەهە، لە کۆجاعەلی ٢ چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی کزڵدەرەی سەر بە هەبەدەهە لە کۆجاعەلی لە دژی بینایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی کزڵدەرەی هەبەدەهە

جەنگاوەرانی کزڵدەرەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) سەبارەت بە چالاکییەکان ئەم زانیاریانەیان خستەروو:

"جەنگاوەرەکانمان لە کۆجاعەلی سەرچاوە ئابوورییەکانی دوژمنیان کردە ئامانج، ڕۆژی ٢٣ی ئادار، سەعات ٠٢:٠٠ پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کرایە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکییە سابۆتاژەکە لە دژی سەنتەری ئۆتۆمبێلی نیسان بە دەیان ئۆتۆمبێل بوونە خۆڵ.

لە ٢٥ی ئاداردا جەنگاوەرەکانمان لە ناوچەی گۆڵجووک کەوتنە چالاکییەوە. جەنگاوەرەکانمان دڵنیا دەبنەوە کە بینای دابڕاو لە نزیک ئامادەیی ئانادۆڵو لە ئولاشلیێ ناوەندی ئەو کەسانەیە کە گەنجەکانمان بە تایبەت قوتابیانی ئامادەیی هاندەدەن بۆ ماددە هۆشبەرەکان. بیناکە لە لایەن جەنگاوەرەکانمانەوە ئاگر دەدرێت و لە ئەنجامدا بیناکە بە تەواوی سووتا.

لە هەردوو چالاکییەکەدا جەنگاوەرەکانمان بە سەرکەوتوویی شوێنی چالاکییەکان بەجێدەهێڵن."

جەنگاوەرانی کزڵدەرەی سەر بە هەبەدە دەڵێن: "ئەمڕۆ ڕێبازی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو ڕێبازی دەنیز و ماهیر و ئیبراهیمەکانە". ئێمە شەڕڤانی ئەوانین و لە شوێن میرات و ڕێبازی ئەوان دەڕۆین."