جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ ٧ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

جەنگاوەرانی تیمی ساریا دیاری کەبەدەهە رایانگەیاند، لە ئەستەنبوڵ حەوت ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.

کەبەدەهە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە شەوی ١٨ و ٢٠ی ئازار لە دوو ناوچەی ئەستەنبوڵ جەنگاوەرانی تیمی ساریا دیارمان ٧ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە. لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا لە باخچەلیئەڤلەر و ماڵتەپە ٧ ئۆتۆمبێڵ سووتێنراون. دوای چالاکیەکە جەنگاوەران گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.

ئێمە بە ڕۆحی نەورۆز تاریکی زوحاکەکان بە سێ مەشغەڵی ئاگری مەزلۆم و دۆغان و کاوە ڕۆناک دەکەینەوە. بانگ لە گەلەکەمان دەکەین وەک گۆڕەپانەکانی نەورۆز، لە بەرانبەر فاشیزم یەکبگرن و تێکۆشان گەش بکەن. لە زیندانی ئامەد ببنە مەزڵۆم، لە جزیر ببنە بێڕیڤان و لە ئیزمیر ببنە رەخشان و ببنە مۆتەکەی زۆحاکە زاڵمەکان."

ف.ق