جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبول ١٠ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، بۆ یادی خالید ئەبو روکەن (ئیبراهیم تورگوت) ئەندامی حیزبی کۆموناری شۆڕشگێر / هێزە یەکگرتووەکانی ئازادی (DKP/BOG)  لە ئیستەنبول ١٠ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان لە رێگەى چالاکیی سابوتاژەوە لە ناو بردووە.

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە ٢٩ی تەممووز لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دا لە گەڕەکی مەحمود شەوکەت پاشا لە ناوچەى شیشلیی ئیستەنبول ١٠ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان بە چالاکیی سابوتاژ لە ناو بردووە".

هەبەدەهە رایگەیاند، ئەو چالاکییە بۆ یادی خالید ئەبو روکەن (ئیبراهیم تورگوت) ئەندامی حیزبی کۆموناری شۆڕشگێر / هێزە یەکگرتووەکانی ئازادی (DKP/BOG) ئەنجامداوە، کە لە رۆژئاوا وەک چنارێکی شۆڕشگێڕی نەمر بوو.

ژ.ت