جەنگاوەرانی هەبەدەهەی ئیستەنبوڵ چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی زەکی ئەرگینای هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی زەکی ئەرگینای هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی زەکی ئەرگینبای هەبەدەهە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات چالاکییەکانیان بەردەوامن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بۆ سڵاوکردن لە چالاکیی خۆڕاگرانی هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن'، بۆ خاوەنداری لە بەرخودانی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جەنگاوەرانمان کەوتنە جموجۆڵەوە و چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا".
بە گوێرەی راگەیندراوەکە، زانیاری ورد لە سەر چالاکیی سابۆتاژ بەم جۆرەیە:
"٢ی شوبات لە گەڕەکی موراد رەئیسی ئوسکودەر لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلی فاشیستە دواکەوتووەکان، کە پێشتر دەستنیشان کرابوون، چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. بەهۆی چالاکیەکەوە زیانێکی زۆرمان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاند".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سیستمی سڕینەوە و گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵدەوەشێننەوە.
هـ . ب