جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهە لە بەرامبەر کۆگای کیمیایی لە کەنداوی کۆجائەلی چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەندرا کە ناوەندەکە و ئۆتۆمبێڵەکانی بەتەواوی لەناوبراون.
جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهە لە بەرامبەر کۆگای کیمیایی لە کەنداوی کۆجائەلی چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەندرا کە ناوەندەکە و ئۆتۆمبێڵەکانی بەتەواوی لەناوبراون.
جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەبارەی چالاکیەکە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"لەدژی فشار و تیرۆری دەسەڵاتی فاشیست چالاکیەکانمان بەردەوامە. لەدژی تیرۆری فاشیست کە دەیەوێت گەلان سەریان دانەوێنن، لە هەموو جێگەیەک تێکۆشانمان بە بوێریەکی گەورە و بریارداریەکی بەردەوامە.
ئێمە لە کەنداوی کۆجائەلی لە سەنگەرە ئابوریەکانی دوژمنماندا. بە ناوی جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهەوە لەدژی کۆگای کیمیایی دوژمن چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥دا لە کەنداوی کوجائەلی، کۆگای کیمیایی لە دووریانی توپراش لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا کۆگا و ئۆتۆمبێڵەکانی بە تەواوی لەناوچوون."
ف.ق