جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ئاماری چالاکییەکانی یەک مانگیان ئاشکرا کرد

جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ئاماری مانگێکی چالاکییەکانیان ئاشکرا کرد. جەنگاوەران لە دژی پۆلیس و هاوکارانی دوژمن چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی سیناندێرسیمی بزوتنەوەی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ئاماری یەک مانگی چالاکییەکانیان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا لەوبارەوە هاتووە: "ئێمە ئەو شۆڕشگێڕانەین کە لەناو بندەستان و گەلاندا سەرمان هەڵداوە، کە لە بێکاران، خوێندکاران، ژنان، هەژاران، عەلەویەکان، تورک و کورد پێکهاتووین. وەک شەڕڤانانی شۆڕشی یەکگرتوو ئێمە رزگاری گەلانمان لە شۆڕشی یەکگرتوودا دەبینینەوە و پێویستییەکانی ئەوە جێبەجێ دەکەین.  

ئێمە لە کاتێکی مێژووییداین. تەنیا ئەوانەی دەجەنگن دەتوانن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بڕوخێنن. داوا لە گەلەکەمان دەکەین، گرنگی بە شەڕی شۆڕشگێڕیی بدەن، لە ریزەکانی شۆڕشی یەکگرتوودا خۆیان رێکبخەن".

چالاکییەکان لە دژی پۆلیس و هاوکارانی دوژمن

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئاماری چالاکییەکان بەم جۆرەیە:

*"جەنگاوەرانمان بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو خائینانەی کە گەریلای هەپەگە سەلیم ئادیامان (هارون ئەلباک)یان رادەستی دوژمن کرد لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣دا لە وان چالاکی نوسینی دروشمیان ئەنجامدا. لە نوسینەکاندا دروشمی 'هارون ئەلباک بە تەنیا نییە- هەبەدەهە' نوسرا.

*شەوی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ئیستەنبوڵ چالاکییەکی هۆشداریدانمان لە دژی دوژمنێکی گەل ئەنجامدا. لە گۆنگورەن ئێمە لە دژی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر کە هاوکاری پۆلیس دەکات و گەنجان ژەهراوی دەکات، چالاکییەکمان لە رێگەی بۆمبی دەنگیەوە ئەنجامدا.

*بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پاکتاوی سیاسی شەوی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ بە بۆمبی دەنگی لەماڵی هاوکارانی پۆلیس چالاکی ئاگادارکردنەوە ئەنجامدرا.

* ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە شەوی هەڵبژاردندا جەنگاوەرانمان لە زۆر گەڕەکی وان لە دژی پۆلیسەکان کەوتنە جموجۆڵەوە. هێرشەکانی پۆلیسە فاشیستەکان بە هەڵوێستی پێداگرانەمان پوچەڵ کرانەوە و گەلمان خستە ژێر پاراستنی خۆمان.

*شەوی ١٥ی ئایار لە ناوەندی وان و گەڕەکەکانی خاچۆرت/کۆیچیە پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر گەل کە گردبببونەوە. پۆلیسەکان بۆمبی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا. جەنگاوەرانمان بە بۆمبی دەستکرد، فیشەکی هەوایی وەڵامیان دانەوە و بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆف گورزیان لە ئۆتۆمبێلی تۆما و ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکان کە جۆری کیرپی وەشاند.

*شەوی هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایار گروپێک لە فاشیستەکان هەوڵیاندا لە حاجی ئەحمەد کە گەڕەکێکی هەژارنشینی ئیستەنبوڵ/ بەیۆغڵووە پیرۆزبایی هەڵبژاردن ساز بکەن. جەنگاوەرانمان بە بۆمبی دەستکرد و بۆمبی دەنگی هێرشیان کردە سەر ماڵێکی تەریقەتی ئیسماعیل گایا کە بەشداریان لەو پیرۆزباییانەدا کردبوو.

*شەوی هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ جەنگاوەرانمان لە ناوەندی وان لە دژی ئەندامانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە بە چەک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە کۆڵانەکان تیرۆر و تۆقاندنیان ئەنجام دەدا، بە بۆمبی دەنگی و چەک بەرپەرچیان دانەوە".

هـ . ب