جەنگاوەرانی ئاینور ئادای هەبەدەهە لە پاسەوانانیاندا

جەنگاوەرانی ئاینور ئادای هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ١١ی تشرینی دووەم لە ئیستەنبوڵ لە پاسەوانانیانداوە.

جەنگاوەرانی ئاینور ئادای هەبەدەهە رایانگەیاند، "لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دا کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە گەڕەکی گروپناری بەیلیکدوزوی ئیستەنبوڵ لەو پاسەوانانەیانداوە کە بە پێ دەسوڕانەوە. ئێمە بە دەستنیشانکراوی لە پاسەوانێکمان دا و ئەوانی دیکەس هەڵاتن.

ئێمە دوێنێ لە ئەدەنە و ئەمڕۆش لە ئیستەنبوڵ لە پاسەوانانمان داوابوو. لەو چالاکییانەدا پەیامەکەمان روونە. لە بەرامبەر چەکی کیمیایی کاتێکبە دەیان هەزار کەس مافە دیموکراتیکەکانی خۆیان بەکاردەهێنن ئێوەش بە دار لەوان دەدەن و کاتێک پزیشکان دەڵێن با 'لەسەر چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوە بکرێت' ئێوە پەلاماریان دەدەن، خۆی ئیتر هەبەدەهەش بەو زمانە وەڵامتان دەداتەوە کە ئێوە لێی تێدەگەن.

لەبەرامبەر هێرشە کیمیاییەکان لەدژی گەریلاکان، ئێمە پاسەوانان، پۆلیس، سەرباز و خزمەتکارانی فاشیزم سزادەدەین".

هـ . ب