جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی هەبەدەهە لە ٢ شار چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتوویی گەلان (هەبەدەهە) لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەستەنبوڵ و کۆجاعەلی چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی هەبەدەهە، سەبارەت بە چالاکییەکانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیاریانەی ڕاگەیاند: "جەنگاوەرانمان لە گەڕەکی کاپتانپاشای بیئۆغڵوی ئەستەنبوڵ، ٢ ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانەی کە خزمەت بە ڕژێمی فاشیستی تورک دەکەن شەوانە داوەتە بەر ئاگر. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکان بەتەواوی سووتێندران.

هەروەها جەنگاوەرانمان لە گەڕەکی مۆلاگورانی ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کۆگایەکی کارگەیەکی پلاستیکیان ئاگر تێبەردا، لە ئەنجامدا کۆگاکە لەناوچوو."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک جەنگاوەرانی شۆڕشی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنین کە لەم قۆناغەدا کە لە هەر کاتێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیکترین، هەتا هەنگاوی جدیی نەگیرێتەبەر هیچ گرنگی بە لێدوانەکانی دوژمن نادەین و ئەوەش هاتووە: "ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی گەلی کورد و چاوچنۆکانە چاویان لە سەر داگیرکردنی خاکەکەمان هەیە، لەڕێگەی ئەو چالاکیانەی لە خاکی خۆیان ئەنجامی دەدەین پەشیمان دەکەینەوە."