فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد
گەلی جزیرە گەیشتە بەنداوی تشرین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی گەل گەیشتە بەنداوەکە، دەوروبەری بەنداوەکەی بۆردومان کرد.
گەلی جزیرە گەیشتە بەنداوی تشرین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی گەل گەیشتە بەنداوەکە، دەوروبەری بەنداوەکەی بۆردومان کرد.
دوێنێ بە سەدان کەس لە تل تەمر، دربێسی، زرگان، حەسەکە، شەداد و عامودێوە چوونە کانتۆنی تەبقا. گەل سەرلەبەیانی ئەمرۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چوونە بەنداوی تشرین.
گەل هەر کە گەیشتنە بەنداوەکە بەشدارییان لە ئێشکگرییدا کرد.
دوای ئەوەی گەلی هەرێمەکە بەشدارییان لە ئێشکگرییدا کرد، فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین شوێنی دەوروبەری بەنداوەکەیان بۆردومان کرد.