ئێشکگریی لە بەنداوی تشرین بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگریی لە بەنداوی تشرین لە چوارەم رۆژیدا بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوانە. گەل پەیامی ئەوەیان راگەیاند، کە دەستبەرداری بەنداوەکە نابن.

بەنداوی تشرین لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە رووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بووەتەوە. لە بەرامبەر هێرشەکاندا بە هەزاران کەس بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە چوار لای باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی کردووە. چالاکییەکە لە بەنداوی تشرین لە چوار رۆژیدا بەردەوامە.

گەل کە بە شێوەی گروپ گروپ درێژە بە ئێشکگرییەکە دەدەن، رایانگەیاند کە پاراستنی بەنداوی تشرین ئەرکی نەتەوەیی هەموو سوورییەکانە و ئەوەیان خستەڕوو کە دەستبەرداری بەنداوەکە نابن و چۆڵی ناکەن.

پێشبینی دەکرێت کە ژمارەیەک لە دانیشتووانی کانتۆنی جزیرەش کە بەڕێکەوتوون، بەشداری لە ئێشکگرییەکەدا بکەن.