پارێزەر جەنگیز چیچەک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە لەبارەی پەیوەندی و قسەکردنی تەلەفونیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بۆ ئاژانسی هەوالی فورات (ANF) قسەى کرد.
جەنگیز چیچەک رایگەیاند، مافەکان لە دوورگەى ئیمراڵی وەک ئامڕاز و کەرەستەی سیاسەتی باڵادەستی بۆ شاردنەوەى رژێم و سیستمی گۆشەگیری بەکار دەهێنرێت و وتی، "بەڵام لە ئاستی ئێستادا ئێمە دەبینین، کە رژێم ئێدی پێویستی بە شاردنەوەى ئەوە نییە. ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتێکی وەهادا رووبەڕووین، کە خۆی نەک تەنها لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵکو خۆی بەسەر هەموو کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی فاشیستییانە دەسەپێنێت".
جەنگیز چیچەک ئاماژەی بەوەکرد، لەمدواییەدا رووداوی گارە، سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە، کشانەوە لە رێککەوتننامەى ئیستەنبول و زیندانیکردنی گەرگەرلی ئۆغڵو ئەوەمان دەخاتە بەرچاوو، کە بە بەشداریی پەرلەمانیش پاکتاوکردنی سیاسەت و سیستمی دیموکراتیک بەڕێوەدەچێت و بەوە هەوڵ دەدەن مۆدێلی رژێمی نوێی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دروستبکەن.
لە بەردەوامیی وتەکانیدا رایگەیاند، "بە دروستبوونی رژێمی ئیسلام – تورکی نوێ، وەک سەردەمی دروستبوونی دەوڵەتپەرەستیی نەتەوەیی سەدەیەک لەوە پێش، ئەوەى دەبێتە بەش و پشکی گەلی کورد و کێشەى کورد، نکۆڵیکردن و پاکتاوکردن و سڕینەوەیە. دروستکەرانی رژێمی نوێ باش دەزانن، کە بەبێ پاکتاوکردنی تێکۆشانی رێکخستنکراوی گەلی کورد ناتوانن بمێننەوە و رەگ دابکوتن. بۆ ئەوەش هەنگاو و کار و رەفتارەکانیان بەپێی ئەوەى دەنێن. بۆ ئەوەش گۆشەگیریی رەها، کە لەم ساڵانەى دوایدا لەسەر ئۆجالان چڕکراوەتەوە، دەبێت بە شیکارکردن و لە چوارچێوەی شێوازی نەریتی پیلانگێڕی و هەروەها دەبێت بەپێی دۆخی تایبەت و مێژوویی دەوڵەت نەتەوەی تورک شیکاری و لێکدانەوەی بۆ بکرێت.
یانی دەبێت هەڵسوکەوت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەپێی کۆدەکانی رژێمی نوێی شیکارییان بۆ بکرێت، کە ئاکەپە – مەهەپە دەیانەوێت لەسەر دەستی خۆیان ئەو رژێمە دروست بکەن. کاتێک لەو رووەوە شیکاری و لێکدانەوەى بۆ بکرێت، ئەو کات روون دەبێتەوە، کە مەترسی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد زۆر بووە. لەگەڵ ئەو دۆخە خراپەشەدا، لە دژی رژێمی فاشیست بواری دروستکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵگەیى گەلی کورد رەخساوە، کە لە مێژوودا بەم ئاستە نەبینراوە. یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی ئەم سەردەمە ئەوەیە، کە ئیرادەی گەلی کورد لە نەورۆزدا روونبوویەوە، کە بە چ شێوەیەک دەتوانن وەریچەرخێنن بۆ هەڵمەت و هەنگاوی کۆمەڵگەیی و سیاسی و کاری پێ بکەن".
"رێگادان بە پەیوەندیی تەلەفونی بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتی کۆمەڵگە بوو"
جەنگیز چیچەک باسی لە وتە کورتەکانی پەیوەندییە تەلەفونییەکە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "تاکە ئامانجی رێگادان بەو پەیوەندییە تەلەفونییە بۆ ئەوە بوو، کە رێگری لە هەستیاریی کۆمەڵگە بکەن، کە لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان دروستبوو بوو و رێگا نەدەن ئەو هەستیارییە وەرچەرخێت بۆ چاکلایی سیاسیی وەک چالاکیی مانگرتن، کە ببێتە گوشار لەسەر دەسەڵات".
جەنگیز چیچەک لە بەردەوامیی وتەکانیدا لەوبارەیەوە ئەوەشی وت، "گەورەترین ترسی دەسەڵات لە چالاکییەکانی کۆمەڵگەیە، چونکە دەرەقەتیان نایەت. گەزی و کۆبانێ هێشتا وەک یەکەم رۆژ لە یادی دەسەڵاتدایە. بەو شێوەیە دەکرێت شیکاری بۆ قسەکردنی ٤ خولەکی بە تەلەفون بکرێت. خواست و ئامانجی دەسەڵات لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا ئەوە بوو، کە رێگری لە راپەڕینی کۆمەڵگە بۆ بابەتی ژیانی ئۆجالان بکات. بۆ ئەوەش پەیوەندییە تەلەفونییەکە لە دوای ماوەیەکی کەم و کورت پچڕێنرا. هەموو ئەوانە نیشاندەری ئەوەن، کە ماف و یاسا چەتەگەرییەکان بەرامبەر بە عەبدوڵا ئۆجالان لە رۆژی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامییان هەیە".
لەبارەی هەڵوێستی عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە کاتی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە براکەی وتبوو "ئێوە بەو شێوەیە هەڵە دەکەن، دەوڵەتیش هەڵە دەکات" جەنگیز چیچەک رایگەیاند، هۆشدارییەکی بەو شێوەیە لەلایەن ئۆجالانەوە نوێ نییە و وتی:
"مەترسییەک وەهایە: "هەر شتێکی شاراوە، کە لەسەر بنەمای بڕوا پێنەکراو بێت و هەر شتێک بۆ هەڵسوکەوت و رەفتاری سوودوەرگرتنی دەسەڵات و میزاج بۆ خۆ رزگارکردن بێت، بێگومان بۆ هەموو جۆرە سەرکوتکردن و گوشارلێکردن و پیلانگێڕییەک کراوە دەبێت. لە راستیدا عەبدوڵا ئۆجالان دەوڵەت بانگهێشتی جدیەت دەکات. ئەو پەیامە دەدات، بە شێوەیەکی سوک و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی رۆژانە لەو کێشە مێژووییە نزیک بێتەوە، ئەوە لە ئەنجامدا دەدۆڕێت. لەو رۆژەوە هێناویانە بۆ ئیمراڵی بە بەردەوامی باسی ئەو بابەتەى کردووە".
"دەبێت ئێمە لە هەموو کات زیاتر بوێر و ئافرێنەر بین"
جەنگیز چیچەک ئاماژەى بەوەکرد، بۆ رێگریکردن لە رژێمی نوێ و بۆ گەورەکردنی ئەڵتەرناتیڤی کۆماری دیموکراتیک دەبێت ئێمە لە هەموو کات زیاتر ئافرێنەر و بوێر بین و وتی، "لە دژی سیاسەتی شەڕ، کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەسەر هەموو جۆگرافییایەکیدا دەسەپێنن، بەتێکۆشانی ئاشتیی کۆمەڵگەییانە، کە عەبدوڵا ئۆجالان ساڵەهای ساڵە دروستیکردووە، بە تێکۆشان لە دژی فاشیزم، پێویستی بە هەڵمەتێکی سیاسیی هەیە".
پارێزەر جەنگیز چیچەک لە کۆتایی وتەکانیدا وتی، "دەبێت هەموو کەسی دژ بە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە ئیدی دەست لە وتی وتی و لەبەرکردنەکان و دووبارەکردنەوەکان هەڵگرێت، کە تا ئێستا کردوویانە، چونکە پێویستە ئێمە بە تێگەیشتن و هۆشمەندی لەو سیاسەتەى ئێستا، کە گەمەکان دیاری دەکات و هەژمون و باڵادەستیی دژبەر دروست دەکات، بجوڵێینەوە. بە کورتی دەبێت ئێمە لە دژی فشیزم ریگایەک بدۆزینەوە و رێگایەک بکەینەوە، چونکە جگە لەوە هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی ترمان نییە".
ژ.ت