جۆش و خرۆشی نەورۆز لە سویسرا؛ بە ئاگری نەورۆز ئازاد دەبین

لە چەندین ناوەندی سویسرا نەورۆز پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکانی پیرۆزکردنی نەورۆزدا داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرا.

نەورۆز لە شارەکانی وینتێرتۆ، بێلینزۆنا، چۆر، و سانت گالێن لە سویسرا پیرۆز کرا. لە ٥٠هەمین ساڵی نەورۆزی ئازادیدا داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە رێکخستنی رێپێوان و کۆبوونەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە رێپێوانەکاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە.

لە رێپێوانەکان و ئاهەنگەکانی پیرۆزبایکردنی نەورۆزدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.

لە چالاکییەکانی پیرۆزبایکردنی نەورۆزدا داوا لە کوردستانیانی سویسرا کرا، کە بەشداری لە ئاهەنگە گەورەکەی نەورۆز لە فرایبورگ بکەن.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە دەم گۆرانی و سرودەوە شای و گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ژ.ت