جۆشی نەورۆز لە ڕێن
کوردستانیان لە ڕێن و شارەکانی دەوروبەری ئاگری نەورۆزیان کردەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
کوردستانیان لە ڕێن و شارەکانی دەوروبەری ئاگری نەورۆزیان کردەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
کوردستانیان لە ڕێن و شارەکانی دەوروبەری بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە.
ئامادەبووان جەژنی نەورۆزیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دۆستانی گەلی کوردی چوار پارچەی کوردستان و گەریلا و بەرخۆدەرانی زیندان و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆز کرد.
جەماوەر کە بەزۆری لە گەنجان پێکدەهاتن تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی گەریلا، هەروەها درووشـمی "بژی بەرخۆدانی پەکەکە" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک".
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان لە کەسێتی شەهیدانی نەورۆزدا بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
هاوسەرۆکی دیوانی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) موراد جەیلان جەژنی نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دۆستانی کورد و چوار پارچەی کوردستان و گەریلا و زیندانیانی بەرخۆدەر پیرۆز کرد، ڕایگەیاند لەگەڵ نەورۆزی ٢٠٢٤ هەڵمەتی ئازادی فراوانتر دەبێت و دەگاتە قۆناغێکی نوێ، گوتی: "پێویستە ئیتر ئەنجام بەدەست بهێنین، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بەهێزکردنی هیوای ئازادی کوردستان".
هەروەها ڕەخنەی لە ڕوسیا گرت کە بێدەنگە بەرامبەر کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.