جەژنی نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی گەورە لە هامبورگ پیرۆزکرا

جەژنی نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی گەورە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا پیرۆزکرا. کوردستانیان لە نەورۆزدا ڕایگەیاند، "هەرگیز ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی قبوڵ ناکەن".

جەژنی نەورۆز لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە لە گەڕەکی فیشمارکت بەڕێوەچوو و خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بەشدارییان تیادا کرد.

گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆزەکە بە وێنەی شەهیدان و ئاڵاکانی بزووتنەوەى رزگاریی و ئازادیی گەلی کورد ڕازێندرابوویەوە.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و شەهیدانی نەورۆز، زوبەید زومرود هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانییان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد / KON-MED) باسی لە گرنگیی نەورۆز کرد و ڕایگەیاند، لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا خەڵکی کوردستان پەیامی "ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی قبوڵ ناکەین" بە هەموان دا.

 زومرود ڕاشیگەیاند، پێویستە هەموو کەسێک وانەی پێویست لەم نامە و پەیامەی نەورۆز وەربگریت.

سەلما ئیرماق پەرلەمانتاری پێشووی جۆلەمێرگی هەدەپە وتی، لە دژی گوشار و نکۆڵیکردن لە گەلی کورد وانەیەکی گەورە بە سەردەستان درا و وتیشی: "ئێوە هەر چییەک بکەن، ناتوانن سەر بەم گەلە دابنەوێنن".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، هونەرمەندان ئۆزان ئایدین، تونجەر یالنکلج و ئۆزان دیلان چوونە سەر تەختە و بەشداربووان بە دەم گۆرانیەکانیانەوە سەما و گۆڤەندیان گێڕا.

پیرۆزبایی و ئاهەنگی نەورۆز بە شیعرەکانی ساڵح فارقین کۆتایی پێهات.

ژ.ت