کانار: دانانی قەیومە ناوخۆییەکان ستەمکاری و چەوسانەوەیە لە دژی ئیرادەی گەلی کورد

پارێزەر ئەرجان کانار جەختی لەوە کردەوە کە دانانی قەیومە ناوخۆییەکان لە لایەن دامەزراوەیەکی ناوخۆییەوە تەنیا لە نێو ڕژێمە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات و وتی: " ئەم ستەمکارییە دژی ئیرادەی گەلی کوردە."

کاردانەوەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئەردۆغانەوە، لە زیاد بووندایە. لە کاتێکدا کە ئیشکگریی دادپەروەری لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بە جدییەتەوە بەردەوامن، دەیان هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتەوە لە ڕێپێوانی جۆلەمێرگ بەشدارییان کرد و دنگیان بەرز کردەوە و تیان: "رێگە بە ڕژێمی قەیوم نادەین و لە شەڕی قەیومەکان ڕزگارمان دەبێت."

لەم بارەیەوە پارێزەر ئەرجان کانار، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: "دانانی قەیومە ناوخۆییەکان لە لایەن دامەزراوەیەکی ناوخۆییەوە تەنیا لە نێو ڕژێمە ئاسیمیلاسیۆن، چەوسێنەر و داگیرکەرەکانەوە ڕوودەدات."

هەروەها کانار ئاماژەی بەوەدا کە لە یاسای ڕێکاری مەدەنیدا ڕێکارێک هەیە بۆ دانانی قەیوم، بەڵام ئەمڕۆ بەم شێوەیە نییە. وشەی قەیوم لە زمانی عەرەبییەوە هاتووە و دوو مانای هەیە: "یەکێکیان قەیومی نوێنەرە و ئەوی دیکەیان قەیومی ئیدارییە. قەیومی نوێنەر بۆ ئەنجامدانی هەندێک لە کارەکانی هەندێک کەس، وەک سەرپەرەشتیاری مزگەوت یان چاودێری نەخۆشخانە. بۆ نموونە قەیوم دادەنرێت بۆ بەڕێوەبردنی منداڵانی کەم تەمەن یان نەخۆشیە دەروونیەکان. هەروەها قەیومی ئیداری بۆ کۆمپانیاکان دادەنرێت لە حاڵەتەکانی وەک سپیکردنەوەی پارە، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە چەک و...

بەڵام لابردنی هەمیشەیی سەرۆکی شارەوانی یان لێژنەی شارەوانی هەڵبژێردراو تەنها بە بڕیاری دادوەری دەکرێت. ئایا وەزیر وای کردووە؟ بەڵام وەزیری ناوخۆ ئەم ڕێسایانەی جێبەجێ نەکرد.

لە هەر لایەکەوە سەیری بکەیت، ئەم ستەمکارییە دژ بە ئیرادەی گەلی کوردە!

کانار بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە کاتی لابردنی محەمەد سێدق ئاکیشدا کرا هیچ سزایەکی یاساییی یەکلاکەرەوە نەبووە، بەڵکوو ئەم کردەویە بە مانای پێشێلکردنی تەنانەت یاسای بۆرژوازیشە: "دانانی قەیومی ناوخۆیی لە لایەن دامەزراوەیەکی ناوخۆیی تەنیا لە ڕژێمە ئاسیمیلاسیۆن، چەوسێنەر و داگیرکەرەکاندا دەتوانێت ڕووبدات." کەنار بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیدارە ناوخۆییەکان بۆ دیموکراسی زۆر گرنگن، ئیدارە ناوخۆییەکان ڕەگی ژیانی دیموکراسین. ئەگەر حکوومەتی ناوەند فشارێکی وا بخاتە سەر ئیدارە ناوخۆییەکان، تەنانەت ناتوانین باسی دیموکراسیش بکەین. ئەمە شێوازێکی بەڕێوەبردنە کە لە ڕژێمە ستەمکارەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

"یاسای شەڕ لە سەردەمی ئاکەپەدا پەرەی سەندووە"

کانار لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر دۆسیەکانی پیلانگێڕی بەناوی کەجەکە، جەختی لەوە کردەوە کە یاسای شەڕ لەگەڵ دوژمن واتا کورد و چەپەکانیش دەگرێتەوە. کەنار ئاماژەی بەوەدا کە دۆسیەکانی کۆمەڵکوژی سیاسی وەک کەجەکە کە بەشێوەیەکی ئاسایی پووچەڵ بووەتەوە، بە ڕەوا دەزانێ و جەختی لەوە کردەوە کە جوگرافیای یاسای شەڕ لەگەڵ دوژمن لە سەردەمی ئاکەپەدا پەرەی سەندووە. یاسای شەڕی ئاکەپە لە دژی دوژمن واتە کورد یەکێکە لە توندترین و دڕندانەترین کردەوەکان. بەپێی تیۆری کارل شمیت، بۆ ئەوەی حکومەتێکی چەوسێنەر و ستەمکار بتوانێت بەردەوام بێت، دەبێت بەردەوام دوژمن دروست بکات و یاسای شەڕ پەرە پێ بدات. ئێستا هەرکەسێک دژایەتی ئاکەپە بکات بەبێ بەڵگە وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێت. کاتێک ئاکەپە هاتە سەر دەسەڵات ژمارەی زیندانەکان ٤٩ هەزار کەس بوو، ئێستا گەیشتووەتە ٣٣٠ هەزار کەس.

کانار جەختی لەوە کردەوە کە نەک تەنیا کورد بەڵکو هەموو لایەک دژایەتی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل دەکەن، بێگومان ئەم سیاسەتە نایاساییە زیاتر تەشەنە دەکات. هەروەها وتی: "ئێستا باسی نەرمکردنەوە دەکرێت بەڵکوو توندبوونەوە زیاتر لەکاردایە. سەرۆکی جەهەپە دەڵێت "هیچ شتێکی ئەرێنی نییە. دەستگیرکردن لە ١ی ئایاردا دەکرێت، قەیوم دادەنرێت و دادگاکان پڕن لە دۆسیە. کەواتە پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن کاری خۆی جێبەجێ ناکات."

ئەرجان کەنار ئاماژەی بەوەشدا کە خراپترین دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتی دادوەری ئێستایە و وتی: "پێویستە گەل بەشێوەیەکی جەماوەری لەدژی ئەم نادادپەروەرییە بوەستنەوە، پێویستە گەل ئەو وتەیەی لەبیربێت 'بێدەنگ مەبە، بێدەنگ بیت، نۆرەی تۆش دەگات."