کار و خەباتەکان بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بەردەوامە

کارەکان بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە سەرانسەر ئەوروپا کورد و دۆستەکانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەپێوەن. کارەکانی بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٧ ی شوبات لە کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.

خەباتی ڕێکخراوە دیموکراتیکە کوردیەکان لە هەموو شارەکانی ئەڵمانیا لەڕێگەی کۆبوونەوەی گەل و سەردانی ڕێکخراوەکان و دابەشکردنی بڵاوکراوە و سەردانی ماڵ و کارگەکانەوە بەردەوامە.

لە چوارچێوەی کارەکاندا گەنجان پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر پردی سەر چەمی ڕاین لە دۆسیڵدرۆف هەڵواسی.

 لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئەمەریجە کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا، سیاسەتمەداری کورد موسا فاریس‌ئۆغلو بەشداری کۆبوونەوەکە بوو.

بەهەمانشێوە لە بێڵفێڵد و بۆن و گریڤنبۆریخ، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.