چالاکیی دانیشتن لەبەردەم بارەگای نەتەوەی یەکگرتووەکان بەردەوامە. پەرلەمانتاری سویسرا، کارلۆ سۆماروگا بەشداری چالاکییەکەی کرد و گوتی: "کلیلی چارەسەر، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە".
ئەو چالاکییەی لە چوارچێوەی "کاتی ئازادییە" لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەممەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوەی یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕێکدەخرێت، لە ٣٢ هەمین مانگدا بەردەوامە.
چالاکییەکە لە گۆڕەپانی (Natîons) بەڕێوەچوو کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، بەڕێوەچوو. لە کەسێتی دەمهات جەلۆ (ئەیوب چەلیک) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە گارزان شەهید بوو، بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، ئامادەبووان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.
لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد، قاسم ئەریک، باسی لەوە کرد، چالاکییەکە لە ٣٢ هەمین مانگدا بەردەوامە، تاوەکو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و (سی. پی. تی.) بە ئەرکەکانیان هەڵنەسن و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئەوان لە گۆڕەپانەکان دەبن.
سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردان لە پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا، کارلۆ سۆماروگا، بەشداری چالاکییەکەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، گوتی: "ئاشتی لە تورکیا بە چارەسەرێکی دیموکراتیکییانەی کێشەی کورد پێکدێت. ئەگەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت، ئەوە دەبێتە کلیلی چارەسەر".
سۆماروگا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازی لە دەوڵەتی سویسرا کرد و گوتی: "لەپێناو چارەسەربوونی پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیک، دەبێت دەوڵەتی سویسرا بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت".
پاش وتەکان، چالاکیی دانیشتن دەستی پێ کرد.