کارتی پشتیوانی ١ی ئەیلول بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانی ڕەوانەکرا
مەکەگەپە و دەفەگە بە بۆنەی 1ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی، کارتی پشتیوانییان بۆ ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان هەنارد.
مەکەگەپە و دەفەگە بە بۆنەی 1ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی، کارتی پشتیوانییان بۆ ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان هەنارد.
پلاتفۆرمی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگەپە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە) ڕۆژی ١ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانی کارتی ئاشتییان هەنارد. ئەندامانی مەکەگەپە و دەفەگە لە بەردەم ئۆفیسی PTT لەئامەد کۆبوونەوە و لێدوانێکیاندا.هەروەها پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئامەد سەڤیلای چەلەنک، بەشداری چالاکییەکە بوو.
وتەبێژی مەکەگەپە مەتینا دیار ڕایگەیاند، لەو وڵاتانەی کە یاسا و دیموکراسی تێدا نییە، نووسەران و پارێزوانانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانن. مەتینا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەرکەسێک لە تورکیا ببێتە دەسەڵاتدار، پێش هەموو شتێک ڕۆژنامەوانانی ئازاد دەکاتە ئامانج. بەهۆی یاساکانی حکومەتەوە نەک ئەو کەسانەی زیان بە خەڵک دەگەیەنن، بەڵکو پارێزوانانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکرێن".
هەروەها هاوسەرۆکی دەفەگە، سەردار ئاڵتان، ڕایگەیاند کە بە بۆنەی ١ ی ئەیلول کارتی ئاشتی بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانی دەنێرن ئاڵتان گوتی: "ئێمە دەڵێین کەس ناتوانێت چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ بکات. چاپەمەنی ئازاد هەمیشە دەڵێت و دەنووسێت".
دوای وتارەکان کارتی پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانی ڕەوانە کرا.