کاروباری بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا کۆبوونەوەی لە شارەکانی برۆکسل و ئەنڤێرس ئەنجامدا. هەروەها لە ڤێرڤیرس سەردانی دوکانداران و ماڵان کرا.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا کۆبوونەوەی لە شارەکانی برۆکسل و ئەنڤێرس ئەنجامدا. هەروەها لە ڤێرڤیرس سەردانی دوکانداران و ماڵان کرا.
دەستەی بەرێوەبەری هەڵبژاردنی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا، لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و شاری ئەنڤەرس کۆبوونەوەیان لەگەڵ گەل ئەنجامدا.
لە برۆکسل بە بەشداری پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە تورگوت ئۆکەر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا سەیدی فرات و زەینەب گۆرگۆ، لە ناوەندی یەکێتیی سوریانەکانی ئەوروپا (ESU) کۆبوونەوە لەگەڵ گەل بەڕێوەچوو.
سەرەتا تورگوت ئۆکەر وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: "ئەگەر هەموومان بە دڵ و گیان کار بکەین بە ئامانجەکەمان دەگەین. ئۆکەر ئاماژەی بەوەشدا، بە تایبەتی ئەرک و بەرپرسیاری دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسانە، کە جاری یەکەمە دەنگی خۆیان بەکار دەهێنن.
سەیدی فرات وتیشی: "ئێمە لەژێر هەموو خراپەیەک دا چاکە دروست دەکەین. ئیرادەیەک لە دژی خراپەکاری هەیە. ئێمە ئەوەمان لە نەورۆزدا بینی. ئێمە لە هەموو شوێنێک دا بەو ڕۆح و ئیرادەیەوە کار دەکەین."
فرات ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی چوارچێوەیەکی دیموکراسییە و وتی، "تەنانەت ئەگەر ناکۆکی و کەموکوڕیش هەبێت، ئەوە نیشانەی بەها مێژووییەکانمانە. هەروەها ئێمەش بە ڕەنج، هەست، هەوڵەکانمان، ڕۆح و ئیرادەمان بەشێکین لەوە."
هەروەها زەینەب گۆرگۆ زانیاری دەربارەی کارە گشتییەکان پێشکەش کرد و داوای لە هەمووان کرد بەشداری لە کارەکانیاندا بکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا، نووسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی برۆکسل لە ١٦ ی نیسان دا دەکرێتەوە و داوا لە هەمووان کرا بەشداری بکەن.
هەروەها لە چوارچێوەی کاروبارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دا لە شاری ڤێرڤیرس دا سەردانی دوکانداران و ماڵان کرا.
ژ.ت