«کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە»
ئازاد گونەش لە ئێشکگریی ستراستبۆرگ، گوتی: «خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. ئێستە کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرە».
ئازاد گونەش لە ئێشکگریی ستراستبۆرگ، گوتی: «خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. ئێستە کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرە».
لە ٢٥ ی تەمموزی ٢٠١٢ ـەوە، لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەوروپا، ئێشکگرتنی ئازادی لەپێناو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت. هەریەک لە ئازاد گونەش و ئینسەری دۆیار، ئیبراهیم کولاک، ئێشکگریی ئەم هەفتەیان وەرگرت.
یەکێک لە چالاکوانانی ئێشکگرییەکە، ئازاد گونەش، گوتی:«هەر ساتێک دەژین و هەناسە دەدەین، دەبێت لە ڕێبەر نزیکتر بینەوە. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٣ ساڵە لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە، بەرخۆدانێکی بێوێنە دژی سیاسەتی دەوڵەت و ئەشکەنجە و دەستگیرکردن پیشان دەدات، ئەمە گەورەترین هۆکاری گۆشەگیرییە. دەوڵەت بە هەموو هێزەوە هێرش دەکات، ئەوکاتەی ڕێبەر هیچ هەنگاوێک بۆ پاشەوە نانێت. شۆڕشگێڕانی سەردەم ئەم بەرخۆدانە دەکەنە بناغەی خۆیان و ڕێگە نادەن داگیرکەران تێپەڕن».
«پێویستە ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی جەستەیی بێت»
گونەش ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنێک لە تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەیە، گوتی: «پێویستە ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بێت. ئەو بەتەنها نوێنەرایەتی گەلێک ناکات، ئەو ڕێبەرێکی ئەنتەرناسیۆنالە و مەزنترین ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی دەوڵەت پێشکەش دەکات و ئومێدی هەموو گەلانە. ڕێبەر ئایندە مۆدێرینیتەی دیموکراتیک دەخاتە جێگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بۆیە پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بێتە دی بۆ بەرژەوەندیی هەموو گەلان، لەڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو گەلانی جیهانەوە. ڕێبەر بەگشتی باسی لە زیهنیەتی دەوڵەت کردووە، بەهاکانی دەوڵەتی لە ڕیشەوە هەڵسەنگاند. ڕێبەر خاوەندارێتی دەکات لە هەموو ئەو شتانەی دەوڵەت حسابیان بۆ ناکات یان دەیانچەوسێنێتەوە. هەروەها ڕێبەر ئاستێکی تر بەرخۆدانی جێبەجێ کرد. لەم ئاستەدا، پاراستنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، مانای پاراستنی هەموو جیهان و کرێکاران و ژنان و گەنجانە. بە نیسبەت گەلانی کورستان و تورکیا و جیهانەوە، بە نیسبەت ژنان و گەنجانەوە، خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. ئێستا کاتی بڵاوکردنەوەی ئایدیاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە لە جیهان، کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرە».
ف.ق