کۆبوونەوەی گەل لە ئارنهایم: ناونیشانی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال لە کۆبوونەوەی گەلی ئارنهایم گوتی: "ڕێپێوان و گردبوونەوەی مەزنی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. نە تەنها گەلی کورد، دۆستەکانیشیان بە بەهێزی بەشدار دەبن".

لە شاری ئارنهایمی هۆڵەندا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئارنهایم ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕەمزنی کارتال تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گرنگی چالاکییەکان بۆ شکاندنی گۆشەگیری و گوتی: "بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، پێویستە بە زووترین کات کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت و گوێ لە بۆچوونەکانی بگیرێت".

کارتال ڕایگەیاند ڕێپێوان و گردبوونەوەی مەزنی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە، گوتی؛ نە تەنها گەلی کورد، دۆستەکانیشیان بە بەهێزی بەشدار دەبن.