خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری ئیمڕالی بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری ئیمڕالی بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلوم دینچ بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشی وەیسی ئاکتاش لەگەڵ پارێزەرەکانیان سەردانی بەرپرسانیان کرد.
ف.ق