خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری شاری بۆرسەیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزڵۆم دینچ بە مەبەستی بینینی ئۆجالان سەردانی داواکاری کۆماری شاری بۆرسەیان کرد.

هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

خانەوادەکان داوایان کرد ئەگەر چاوپێکەوتنی راستەوخۆ ئاستەنگ بکرێت، بتوانن لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ کەسوکاریان قسە بکەن.

ف.ق