خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و مەزلۆم دینچی پارێزەری، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یلدرم برای حامیلی یلدرن و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

خانەوادەکان بە هەمان مەبەست لە رێگەی داواکاری کۆماری بورساوە داوایەکیان پێکەشی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.

پارێزەران هەفتەی دووجار بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان ئەنجام بدەن، داواکاری پێشکەش دەکەن. بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.

لە ٢٥ی ئازارەوە هیچ زانیاریەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد نییە.

ف.ق