خەڵاتی کلارا زەتکین بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشکەش بە گولتەن کشاناک کرا
خەڵاتی شەرەفی کلارا زەتکین بۆ ساڵی ٢٠٢١، پێشکەش بە گولتەن کشاناک سیاسەتمەداری کوردکرا کە لە ئێستادا لە زیندانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە.
خەڵاتی شەرەفی کلارا زەتکین بۆ ساڵی ٢٠٢١، پێشکەش بە گولتەن کشاناک سیاسەتمەداری کوردکرا کە لە ئێستادا لە زیندانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە.
لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دوو ساڵ جارێک خەڵاتی شەرەفی کلارا زەتکین دەبەخشێنرێت. خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی کلارا زەتکینیش بە گولتان کشاناک بەخشرا کە لە زیندانی پیتی (A)ی کاندرادایە.
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەڵاتەکەی راگەیاند و وتی، " خەڵاتی شەرەفی کلارا زەتکین بۆ ساڵی ٢٠٢١، پێشکەش بە گولتەن کشاناک سیاسەتمەداری کوردکرا. پیرۆزبایی لێدەکەین. لە دەرەوە و ناوخۆ ئێمە پشتگیری لەو ژنانە دەکەین کە لەدژی سیستمی پیاوسالار بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن."
ف.ق