کەجەدەکە - ئە: با لە ١ی ئایاردا دەنگ بدەین
کەجەدەکە - ئە بە بۆنەی ۱ی ئایار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەمووان کرد، لە ۱ی ئایاردا دەنگ بدەن و دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە تێکبشکێنن.
کەجەدەکە - ئە بە بۆنەی ۱ی ئایار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەمووان کرد، لە ۱ی ئایاردا دەنگ بدەن و دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە تێکبشکێنن.
کەجەدەکە - ئە ڕایگەیاند، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە خەباتێکی هاوبەشی ئازادی و ڕنج هەیە و ڕاشیگەیاند: "فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و دیکتاتۆری ئەردۆغان، کە بووەتە بەڵا بەسەر مرۆڤایەتییەوە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەردەم بزووتنەوەی ڕەنج، یەکسانی و دیموکراسیدا بووەتە گەورەترین بەربەست. پێش هەموو شتێک جەنگ لە جوگرافیای کوردستان و شەڕ لە ناوچەکە بەڕێوە دەبات و ئەو شەڕەش بە ڕەنج و قازانجی زەحمەتکێشان بەڕێوەدەبات. هۆکاری هەژاریی گەلان ئەم شەڕەیە."
'پێویستە ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە لە هەڵبژاردندا تێکبشکێنرێت'
لە بەیاننامەکەی کەجەدەکە – ئە دا هاتووە: " دەنگدان لە دەرەوەی وڵات لە ٢٧ نیسان دەستی پێکرد و لە ٩ ئایار کۆتایی پێدێت، ١ی ئایار ڕۆژی خەبات و هاوپشتیی دژ بە داگیرکاری، زوڵم و جەنگ، زیاتر مانادارتر دەبێت."
وەک گەل، زەحمەتکێشان، ژنان، گەنجان، باوەڕەکان، چەوساوەکان و بندەستا، پێویستە بە ئیرادە و ورەی بەرخۆدان و یەکگرتوویی ١ی ئایار بکەین بە هۆکارێک لە دژی کارەسات، کۆمەڵکوژی و داگیرکردنی مۆدێرنەی سەرمایەداری و بیکەینە هۆی بۆ یەکگرتوویی دیموکراسی.
ئێمە دەبێت لە دەنگداندا لە دژی بلۆکی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە یەکبگرین. لە هەموو شوێنێک ئێمە یەکدەگرین و بەرخۆدانی ئازادی لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم زیاتر و بەهێزتر دەکەین.
بە ناوی کەجەدەکە – ئە،وە بۆ دروستکردنی جیهانێکی ژیانی ئازاد و ئازادیی ڕەنج، ئێمە بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی و بەرخۆدان و خەباتی دیموکراسیمان بە بەهێزی تێدەکۆشین و ئەوەش بانگەواز و داواکاریی ئێمەیە".
ژ.ت