کەجەدەکە – ئە بانگەوازی بۆ تێکۆشانی هاوبەشی دیموکراسی کرد
کەجەدەکە – ئە بە بۆنەی ئاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە هێرشی دژی پەرستگاکانی عەلەویەکانیدا کرد و بانگەوازی گەشکردنی تێکۆشانی هاوبەشی دیموکراسی کرد.
کەجەدەکە – ئە بە بۆنەی ئاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە هێرشی دژی پەرستگاکانی عەلەویەکانیدا کرد و بانگەوازی گەشکردنی تێکۆشانی هاوبەشی دیموکراسی کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگاکانی دیموکراستی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە) بەبۆنەی رۆژی موحەرەم و ئاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
"بەرخۆدانی ئیمام حوسێن و هاوڕێکانی لە کەربەلا لە دژی ستەمکاران و بەتایبەت بۆ، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بووە ئیلهامبەخشێک بۆ هێڵی خەبات و حەقیقەت". دەوڵەتی تاکڕەوی تورک لە جوگرافیای فرە ناسنامە و فرە باوەڕی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا هەموو شێوازێکی دڕندانە لە دژی گەلەکەمان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی چەمکی ئیسلامی سوونی بەسەر هەموو لایەکدا زاڵ بکات.
ئەردۆغان و دەستە و تاخمەکەی، کورد و عەلەوییان کردووەتە ئامانج. عەلەویەکان بە تایبەتی هەمیشە ڕووبەڕووی فشار و زوڵمی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەبنەوە.
هێرشکردنە سەر مەزارگەی عەلەویەکان و شوێنە پیرۆزەکان نیشانەی ئەم دوژمنایەتییەن. لە رێگەی بەئامانجگرتنی باوەڕی عەلەوییەکان هەوڵ دەدرێت یەکڕیزی نێوان مرۆڤ و ئایینەکان لەناوببرێت.
چەتەکان، بە هێرشکردنە سەر پیرۆزی و مەراسیمی عەلەوییەکان پەیامی کۆمەڵکوژی دەدەن. بۆیە پێویستە لە ڕۆژی موحەرەمدا، لە دژی زوڵم و ستەم و دواکەوتوویی، خەڵک لە دژی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە یەکبگرن و لەگەڵ هێزەکانی دیموکراسی پێکەوە بجەنگن.
لە دژی هاوپەیمانی فاشیستی ستەمکار داوای پەرەسەندنی خەباتی دیموکراتیکی هاوبەش دەکەین.
به بۆنه ی ڕۆژووی میحه رم و ڕۆژی عاشورا جارێكی تر داواكارین ڕۆژوو و خزمه تی دوازده ئیمام لە تێنوسی حەقدا بنووسرێتەوە."
ف.ق