کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ١٣ هەمین ڤیستیڤاڵی چاندی کوردەوە پەیامی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە

کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئاماژەی بەوە کرد، ٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد کە ڕۆژی شەممە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و سوپاسگوزاریی خۆی پیشاندا.

٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد بە درووشمی "چارەسەری پرسی کورد، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە ١ۆۆ هەمین ساڵیاید لۆزاندا ڕۆژی شەممە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا پیرۆزکرا.

کەجەدەکە-ئە پەیوەست بە بە ڤیستیڤاڵەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و گوتی:

"ئەو ڤیستیڤاڵەی لە یادی سەد ساڵەی لۆزان بە دروشمی "چارەسەری کێشەی کورد، ستاتۆ بۆ کوردستان" ڕێکخرابوو، کرایە دیاری بۆ ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کیزیل کە لە پاریس کوژران.

دەیان هەزار کەس لە نەمسا، سویسرا، فەرەنسا، پاریس، ستراسبۆرگ، هۆڵەندا و بەلژیکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە ڕوویان کردە ٣١ هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا.

کۆمیتەی ئامادەکار، بە سەدان بەرپرس کە لە هەموو بوارەکان و فیدراسیۆنەکان و مەجلیس و میدیاکاران بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ گرتبوو، بە شکۆیەکی شیاو بە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی فێستیڤاڵەکەیان سازکرد.

زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بە منداڵ، پیر، ژن و گەنج لە سەرانسەری ئەوروپا بە پاس و ئامرازەکانی گواستنەوە سەفەربەر بوون. دۆستانی گەلی کورد، ئینتەرناسیۆنالیستەکان، ڕۆشنبیران، شۆڕشگێڕان، دیموکراتەکان و ڕۆشنبیران بەشدارییان لەم ڤێستیڤاڵە مەزنەدا کرد و پێکەوە کۆبوونەوە. ستاندی ڕەنگاوڕەنگ بۆ ناساندنی چاندی کوردی کرایەوە. سەرەڕای ئەوەی پلەی گەرما ٣٥ پلەی تێپەڕاند، بەڵام جەماوەر بە جۆشوخرۆشەوە گۆڕەپانەکەیان پڕکردبوو، بە مۆسیقای شایستەی هونەرمەندانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە گەیشتە لوتکە.

دەیان هەزار کەس بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و دروشمیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە، هەڵوێستی خۆیان لە دژی گۆشەگیری نوێکردەوە. دەیان هەزار کەس کە گۆڕەپانەکەیان پڕکردبوو، وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆیان بەرزکردەوە و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان دەگوتەوە.

٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد، مانیفێستی جۆش و ئیرادە و داخوازی ستاتۆ بوو لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ و بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی، دژی پەیماننامەی قڕکەری لۆزان.

وەک کەجەدەکە-ئە هەموو گەل و ژن و گەنج و منداڵ و پیرەکانمان کە بە جۆش و خرۆشەوە بەشدارییان لە ٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کوردیدا کرد، لەگەڵ دۆستەکانیان کە هاودەنگی ئینتەرناسیۆنالیستی خۆیان نیشان دا، شۆڕشگێڕان، دیموکراتەکان، ڕۆشنبیران و هەموو ئەو کەسانەی کە کۆبوونەتەوە. گەلی کورد بە هەموو هێزی خۆیەوە لە مەیدانەکەدا پاڵپشتی دەکرێت، سوپاسی هەموو ئەو خەباتکارانە دەکەین کە بە سەرکەوتوویی ئەرکی خۆیان و کارەکانیان بە دیسیپلینەوە لە ژێر پلەی گەرمی ٣٥ پلەدا جێبەجێ کرد.

بە ناوی گەلی کوردەوە، سوپاسی شارەوانی فرانکفۆرت دەکەین کە ڕێگەیدا بە ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد".