کەجەدەکە-ی ئەورووپا: بە ملیۆنان کەس وتیان ' ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد'

کەجەدەکەی ئەورووپا سڵاوی نارد بۆ بەشداری میلیۆنان کەسی لە نەورۆز و دەستنیشانیکرد، کە بە ملیۆنان مرۆڤ بە درووشمی " ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد" ڕژانە مەیدانەکان و دەرسێکی مێژووییان بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەورووپا سڵاوی نارد بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بە ڕۆحی بەرخۆدان ڕژانە گۆڕەپانەکانی نەورۆز.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بە ملیۆنان مرۆڤ کە بە درووشمی ' ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد' ڕژانە سەر شەقامەکان، دەرسێکی مێژووییان بە فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە دا و ئیرادەی پۆڵایینی خۆیان نیشاندا."

لە ڕاگەیەنراوەکەی کەجەدەکەی ئەورووپا هاتوو:

" نەورۆزی ٢٠٢١ لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو شوێنەکانی ئەورووپا  بە جۆشێکی مەزنەوە بە سەرهەڵدان پیرۆزکرا. بە شکۆی خۆی پەیامی خۆیدا و بووە ورەیەکی بەهێز بۆ تێکۆشانی ئازادی.

دیکتاتۆری فاشیست ئەردۆغان لە هەمبەر ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤدا جارێکی تر تێگەییشت کە کۆتایی هاتووە. لە دژی ئەوەی کە بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئیرادەی ملیۆنان کەسی نەبینی، لەدژی هێزی نەژادپەرەستی ئاکەپە و مەهەپە و ئەردۆغان ئیرادەی بەهێزی گەل نیشاندرا.

بە ملیۆنان مرۆڤ کە بە دەوری رێبەر ئاپۆدا کۆبوونەوە و بەردووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ" بوونە قەڵغان لە دەوری ڕێبەرایەتیدا.

بێگوومان ئەوەی کە نەورۆزی ٢٠٢١ی ئاوەها بە جۆش و خرۆش کرد، باوەڕی و ڕەنجی گەلەکەمانە بۆ ئەم تێکؤشانە. باوەڕی ئەوان بە تێکؤشانی ئازادی ڕێگەی ئێمەی رووناک کردەوە. ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ گەلی فیداکار و خاوەن هەڵوێستی خۆمان.

' ئەم ئیرادەیە رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات'

جارێکی تر دەرکەوت کە تێکۆشانی ئازادی ئێمە لە سەر ڕێگەیەکی ڕاست  و لەگەل گەلەکەماندا بووتە یەک، بەم شێوەیە بەروە سەرکەوتن دەڕۆین. ئەم ئیرادەیە نیشانیدا کە گەل فاشیزم هەڵبوەشێنێتەوە، کۆتایی بە داگیرکاری بهێنێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات.

کاری سەرەکی ئێمە ئەوەبێت کە بەم ئیرادەوە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین و تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت.

هەتاکوو ئاگاییەکی ڕاست دەربارەی ژیان و تەندرووستی ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیردرێت، بە تێکۆشانی خۆمان سوورین لەسەر ئازادی رێبەر ئاپۆ.

لەدژی بەرەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە- ئەردۆغان کە دوژمنی کوردانن، بە ئیرادەی نەورۆزەوە تێکۆشان دەکرێت، ئێمە داوا لەهەرکەسێک دەکەین کە تێکۆشانی خۆی  بۆ خاوەنداریەتی لە ڕێبەر ئاپۆ فراوانتر بکات.

بەناوی کەجەدەکەی ئەورووپا ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ گەلی بە ئیرادەوە و بەرخودێری خۆمان کە ئیرادەی گەلی کوردیان بە جیهان نیشاندا."

ک-ش