کەجەدەکە- ئەورووپا بۆ چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە لە برووکسێل بانگەوازی کرد
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی – ئورووپا بۆ چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان ، لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا لە برووکسێلی پایتەختی بەلجیکا ، بانگەوازی بەشداری جەماوەری کرد.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی – ئورووپا بۆ چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان ، لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا لە برووکسێلی پایتەختی بەلجیکا ، بانگەوازی بەشداری جەماوەری کرد.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی – ئورووپا بە ڕاگەیەنراوێک داوای لە کوردستانیان و دۆسەتکانی کرد کە لە چالاکییەکەی بەیانی لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا لە برووکسێلی پایتەختی بەلجیکا ، بەشداری جەماوەری بکەن.
کەجەدەکە رایگەیاند کە شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر گەلی کورد بە ئەری کردن و لەپیش چاوی ئەمریکا و هێزە نێونەتەوەییەکاندا بەردەوام دەکات.
لە بەشیکی تر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژی شەممە لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا لە شاری بڕووکسێلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا لەدژی هێرشی قڕکردن و سڕینەوەی گەلی کورد چالاکی ئیدانەکردن بەرێوە دەچێت.
چالاکییەکە بە دەسپێشخەری رێکخراوەکگەلی وەک ناڤ-بەل، هەبەدەهە- بەلجیکا، ڤەرەدە، یەژەکە-ب، ئەنیستیتۆی کورد و یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان بەڕێوە دەچێت.
کەجەدەکە رایگەیاند کە بە رۆحی سەفەربەری بەشداری چالاکییەکەی کاتژمێر ١١:٠٠ دەبین لەبەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا .
کەجەدەکە داوای لە شۆڕشگێڕ، دیموکرات، ڕۆشنبر، ئۆپۆزیسیۆن و هەموو دۆستەکانی کرد لە دژی شەڕ و هێرشی داگیرکاری بە شیوەیەکی جەماوەری بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە ٢٩ی گولان بکەن."
ک-ش