کەجەکە هێرشە تیرۆریستیەکەی بەغدادی ئیدانەکرد
کەجەکە هێرشە دڕندانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدادی ئیدانەکرد و وتی؛ " ئەم هێرشە دوای سەردانی وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک خوولووسی ئاکار و فەرماندەیی گشتی تورک بۆ بەغداد، ڕوویدا.
کەجەکە هێرشە دڕندانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدادی ئیدانەکرد و وتی؛ " ئەم هێرشە دوای سەردانی وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک خوولووسی ئاکار و فەرماندەیی گشتی تورک بۆ بەغداد، ڕوویدا.
کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە دەربارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر بەغداد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکەدا هاتووە:
" ئێمە هێرشی دڕندانەی ٢١ی کانوون لە بەغدادی پایتەختی عێراق ئیدانە دەکەین. بۆ ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە داوای ڕەحمەت و بۆ برینداران هیوای زوو چاکبوونەوەمان هەیە. سەرخۆشی لە کەسوکاری قووربانیان و گەلی عێراق دەکەین.
چەتەکانی داعش بە ئەنجامدانی ئەوهێرشە دڕندانە و کۆمەڵکووژییانە، بە کراوەیی بە نیازن ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی گەلی عێراق ئاستەنگ بکەن. داعش نەتەنیا بۆ گەلی عێراق، بۆ ئازادی و یەکێتی دیموکراتیکی هەموو گەلان هەڕەشەیەکی جیدیە. داعش لە سەرەتا بەتێکۆشانی هاوبەشی گەلی کورد و عەرەب و تێکۆشانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکشکا، لە ئیستادا بەنیازن بە هاوکاری ئاکەپە-مەهەپە و هەنێک هێزی هەرێمی جارێکی ترداعش چالاک بکەنەوە. ئەو هێرشەی کە دوای سەردانی وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک خولوسی ئاکار و سەرفەرماندەی تورک، ڕوویدا، وادەکات مرۆڤ بیربکاتەوە. ئەو هێرشە دڕندانەی بەغداد لە سیاسەتە قرێژەکانی دەسەلاتداری داعش دوور نییە. ئەو هێرشەی کە یەکێتی دیموکراتیکی گەلان دەکاتە ئامانج، بۆ ئەوەی کە بەتەواوی تێکبشکێت، بە تێکۆشانی هابەشی گەلان مسۆگەر دەبێت.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد ، خۆمان بە هاوبەشی ئازارەکانی ئێوە دەزانین و پشتگیری خۆمان بۆ گەلان نیشان دەدەین."
ک-ش