فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک (FEDA)، فیدراسیۆنی یەکێتی دیموکراتیکی دێرسیم-ئەوروپا (ADEF) و کۆنگرەی بنیاتنانەوەی دێرسیم (DİK) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هەموو لایەک کرد بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بکەن کە لە ڕۆژی یەکشەممە لە تورکیا و کوردستان بەڕێوە دەچێت، دەنگ بە هاوپەیمانی شاری دەرسیم بدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نابێت ڕێگاکە بدرێتە بە لایەنە ساختەکارەکان و وتراوە: "گەلی ڕێزداری دێرسیم؛ هاوپەیمانی دێرسیم بریتیە لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، فیدراسیۆنی ئەنجوومەنەکانی سۆسیالیست (SMF)، پارتی کرێکارانی تورکیا (TİP)، پارتی ڕەنجدەران بەرەی کرێکار، ئازادی و پارتیزان. ئەم هاوپەیمانییە بۆ ئێمە ڕێکخراوەکانی دێرسیم و عەلەوی زۆر مانادار و بەنرخە.
بۆ بەڕێوەبەری گەل دەنگ بدەن بە "هاوپەیمانی شاری دەرسیم" بۆ شکستپێهێنانی لایەنە ساختەکارەکان کە دەستیان لە کوشتن و کۆمەڵکوژیی مێژووی دێرسیمدا هەیە! بۆ بەڕێوەبەریی ناوخۆییە شۆڕشگێڕ و گەلپارێز و بەشداربووان؛ بڕیار و ئەرکەکانی گەلی دێرسیم، دەنگ بە "هاوپەیمانی شاری دێرسیم "بدەن."