کلچدارئۆغلۆ سەردانی هەدەپەی کرد

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل و سەرۆکی جەهەپە سەردانی میدحاد سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد.

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل و سەرۆکی جەهەپە سەردانی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا کرد.

لەگەڵ کلچدارئۆغلۆ هەروەها ئوزگور ئوزەل سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، سەلین سایەک بۆکە سکرتێری گشتی جەهەپە و ئۆغوز کان سالیجی یاریدەدەری سەرۆکی گشتی جەهەپە سەردانی هەدەپەیان کرد.

کلچدارئۆغلۆ لەلایەن میدحاد سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئەبرو گونای وتەبێژی پارتەکە و ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپەوە پێشوازی لێکرا.

ف.ق