کلیچدار ئۆغڵو ١٨ی ئازار سەردانی هەدەپە دەکات

کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی سەرۆک کۆماریی هاوپەیمانیی میلەت ڕۆژی ١٨ی ئازار سەردانی ناوەندی گشتیی هەدەپە دەکات.

کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی سەرۆک کۆماریی هاوپەیمانیی میلەت داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کرد. هەدەپە ئەو داواکارییەی هەڵسەنگاند و ڕۆژی شەممە ١٨ی ئازاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کلیچدار ئۆغڵو دەستنیشان کرد.

بەپێی بڕیارەکان و ئەو کاتەی بۆ کۆبووەوەکە دیاری کراوە، کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەدەپە و کلیچدارئۆغڵو ڕۆژی ١٨ی ئازار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناوەندی گشتیی هەدەپە بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت