کۆماو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون فیستیڤاڵی فرانکفۆرت

کۆماو بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی کەلتووریی کورد لە فرانکفۆرت.

کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی کەلتووریی کورد لە فرانکفۆرت.

کۆماو ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین گرنگی فیستیڤاڵەکە زیاتر دەکات، گوتی: "پێویستە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد و دۆستەکانیان دژی شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورک و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشێکی مەزنەوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان".