لە چوارچێوەى هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادییە" لە سویسرا چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە بەردەوامیی هەیە.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجانی کورد بەردەوامە و دوێنێ هەینی چالاکییەکان لە شارەکانی باسل و بێرن بەڕێوەچوون.
چالاکوانانی ئەنجوومەنی ژنانی مزگین لە شەقامەکانی شاری بێرن پۆستەر و لافیتەیان هەڵواسی، لەسەر پردەکانیش پۆستەریان هەڵواسی و داوای ئازادییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.
چالاکی هەڵواسینی پۆستەر لە زۆرێک لە شارەکانی سویسرادا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنان و گەنجان بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت