ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٤ی تشرینی یەکەم کۆمسیۆنه‌کانی باشور-کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد-ئەوروپا لە دژی پلانگێێڕیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان ئەنجام.
سه‌رباری په‌تا و به‌ربڵاوی ڤایرۆسی کۆڤید ۱۹، کوردستانیان به‌و هه‌نگاوه‌یان پلانه داگیرکاری و پاکتاوکاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیایان له‌سه‌ر باشوری کوردستان، شه‌نگاڵ و هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان شه‌رمه‌زار کرد. هه‌روه‌ها به‌ناوی هه‌موو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گه‌لی باشوره‌وه داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌رکردنی سوپای تورکی داگیرکه‌ریان له باشوری کوردستان کرد، له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه‌ش له هه‌موو هاوکاره ناوخۆییه‌کانیان.
کۆمسیۆنه‌کانی باشور- کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد له ئه‌وروپا (که‌جه‌ده‌که-ئەوروپا) هاوشان له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ی چالاکی و هه‌نگاوه‌کانیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ترس و تۆقاندن له هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها پێشه‌نگایه‌تی چالاکیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردیش ده‌که‌ن له دژی پاکتاوکاری و داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورک و سیستمی فاشیستی ئاکه‌په - مه‌هه‌په ده‌رهه‌ق به کوردستان.
ز.ش