کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکە – ئەوروپا لە لەندەن، لیدز، دۆنکاستەر و لیستەر سیتی نەورۆزیان پیرۆز کرد
کۆمیته‌کانی به‌ریتانیای کۆمسیۆنه‌کانی باشوری که‌جه‌ده‌که-ئه‌وروپا به شێوازی جیاواز و تایبه‌ت بۆنه و ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌ن.
کۆمیته‌کانی به‌ریتانیای کۆمسیۆنه‌کانی باشوری که‌جه‌ده‌که-ئه‌وروپا به شێوازی جیاواز و تایبه‌ت بۆنه و ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌ن.
به‌هۆی په‌تای کۆرۆناوه که له وڵاتی به‌ریتانیا توندترین ڕێوشوێن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌رجه‌م بۆنه و ئاهه‌نگه‌کان و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی په‌یڕه‌و ده‌کرێت کۆمیته‌کانی باشور - که‌جه‌ده‌که‌ی ئه‌وروپا له شاره‌کانی (لیدز و دۆنکاسته‌ر و لیسته‌ر سیتی ) ئه‌رکی چالاکی ئاڵوگۆڕ و ناردنی و وێنه پۆسته‌ری پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان گرته ئه‌ستۆی خۆیان، بۆ به‌شێکی به‌رچاوی کوردانی دانیشتووی ئه‌و شارانه، که له‌ماڵه‌کانیاندا که‌ره‌نتینه‌ن، بوو به هیوا و ئه‌وپه‌ڕی مایه‌یی خۆشبه‌ختی.
هه‌روه‌ها سه‌رباری ڕێگری و ئاسته‌نگیه‌کان له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی به‌ریتانیاوه، کوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان پێکه‌وه، که دانیشتووی له‌نده‌نن، به ڕه‌چاوکردنی ڕێنماییه‌کان، به‌بیری حکومه‌ت و گه‌لی به‌ریتانیایان هێنایه‌وه، که نه‌ورۆز پیرۆزترین ڕۆژی کورده و به ئاگرکردنه‌وه ئه‌و ڕۆژه له ۲۱‌ی ئاداری ۲۰۲۱ دا پیرۆزکرا.
ژ.ت