كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به ئامانجی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له ‘لیستی قه‌ده‌غه‌كراو‘ له شاری لیماسۆلی قوربرس به‌رده‌وامه. كۆمسیۆنی ژنان كه له ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كولتوری كوردی تیۆفیلۆسدایه، له پاركی مۆلۆز ستاندی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ كۆبكاته‌وه.
هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی كولتوری كوردی تیۆفیلۆس فاتمه دۆغان له‌سه‌ر چالاكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "ئێمه بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له لیستی قه‌ده‌غه‌كراو كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ درێژه پێده‌ده‌ین. ئێمه ده‌زانین كه هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان په‌كه‌كه‌یان خستووه‌ته ئه‌و لیسته‌وه.
ئێمه ده‌ڵێین با ده‌ستبه‌جێ په‌كه‌كه له‌و لیسته ده‌ربهێنن. ئامانجی كۆمسیۆنی ژنانمان كۆكردنه‌وه‌ی ٥ هه‌زار واژۆیه، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێنی كركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر واژۆ ده‌ده‌ین. بۆ ئه‌وه، ئێمه داوای به‌شداربوونی كه‌مپینه‌كه له هه‌موو كوردان و دۆستانمان ده‌كه‌ین. ئێمه سپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان له كه‌مپینه‌كه‌دا كردووه".
هـ . ب