کۆمسیۆنی ژنانی پەرلەمانی ئەوروپا و ژنانی هەدەپەیی کۆبوونەوە
دیپلۆماتکارانی ژنی هەدەپە و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکسانی ژنی پەرلەمانی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبوونەوە.
دیپلۆماتکارانی ژنی هەدەپە و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکسانی ژنی پەرلەمانی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبوونەوە.
ئایشە ئاجار باشران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، فەلەکناس ئۆجا هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەدەپە، فەرای مەرتئۆغلۆ ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنان، لەیلا ئیمرەت نوێنەری هەدەپە لە ئەڵمانیا لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە بە شێوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ ئەڤەیلان ڕەنگەر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکسانی ژن لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە.
باشاران ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر ژنانی کورد و بە تایبەتی دەستدرێژیەکان بە دەستی دەوڵەت لە شارە کوردیەکان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوە 'ڕێبازی شەڕی تایبەتە'. باشاران بەبیریهێنایەوە کە موسا ئورهان چاوشی پسپۆڕ کە ببووە هۆکاری مردنی ئیپەک ئەڕ لە شاری ئێلح ئازادکرا.
باشاران ڕاشیگەیاند کە ژنانی جیهان پێکەوە لە جیهاندا تێکۆشانێکی هاوبەش بەرێوەببەن.
ڕنگەریش پشتگیری خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی.
ف.ق