كۆمیته‌ی كولتور و هونه‌ری ئه‌وروپا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رۆژئاوای شه‌رمه‌زار كرد

كۆمیته‌ی كولتور و هونه‌ری ئه‌وروپا هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ رۆژئاوای شه‌رمه‌زار كرد، كه‌ تیایدا دێرار جومعه‌ هه‌مزه‌ شه‌هید بوو و شاعیر فه‌رهاد مه‌رده‌ش بریندارببوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوی نوسراوی كۆمیته‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ خراونه‌ته‌ڕوو:

"به‌رخودانی گه‌ل و به‌رخودان له‌ نه‌ورۆز بووه‌ته‌ زلـله‌یه‌ك له‌ روخساری فاشیزم. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ریلا شكستیهێنایه‌وه‌ و ناتوانێت ئامانجه‌كانی بپێكێت، ئیتر هونه‌رمه‌ند و شاعیرێك ده‌كاته‌ ئامانج.

له‌ رۆژئاوا هه‌ڤاڵمان فه‌رهاد مه‌رده‌ و هه‌ڤاڵانی هونه‌رمه‌ندی ئه‌و كرانه‌ ئامانج و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو كات پێداگره‌ له‌ سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد. ئێمه‌ وه‌ك كۆمیته‌ی كولتور و هونه‌ری ئه‌وروپا ئه‌و هێرشه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه‌ سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی دێرار جومعه‌ هه‌مزه‌ كه‌ شه‌هید بووه‌ ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ فه‌رهاد مه‌رده‌ و هه‌ڤاڵانی ده‌خوازین".

هـ . ب