کۆن-مەد دژی هێرشی نەژادپەرستی بانگەوازی ڕژانە شەقامەکانی کرد

کۆن-مەد ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشە نەژادپەرستییەکەی بەلژیکا و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین ڕاپەڕن. پێویستە مەجلیسەکانمان لە زووترین کاتدا پلان دابنێن و دژی ئەم هێرشانە بڕژێنە شەقامەکان".

فیدراسیۆنی جڤاکە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دوێنێ شەو لە هیوسدن زۆلداری بەلژیکا لەلایەن گرووپێکی سەر بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەوە، هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو کرایە سەر کوردستانیان و هێرشکەران ویستیان خانووەکانیان بڕوخێنن".

کۆن-مەد ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوێستی دەوڵەتانی ئەوروپا پەیوەست بە هێرشکردنە سەر کوردان پیشاندا و دەڵێت: "باش دەزانین دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هەموو جیهان مردن و قڕکردنی گەلی کوردی کردۆتە ئامانجی خۆی. پێویستە بەشێوەیەکی جدی دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک و پەیوەندییە قێزەونەکانی هەڵوێست وەربگیرێت. بۆیە بانگەوازی ڕاپەڕین لە گەلەکەمان دەکەین. هەموو مەجلیسەکانمان لە زووترین کاتدا پلان دابنێن و دژی ئەم هێرشە نەژادپەرستانە بڕژێنە شەقامەکان. پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە لێپرسینەوە لەم هێرشانە دەکەین و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین".