کۆن – مەد جەژنی چوارشەممەی سووری پیرۆز کرد

کۆن – مەد جەژنی چوارشەمەی سووری پیرۆز کرد و وتی،"هیوادارم کە چوارشەممەی سوور ببێتە هۆی پێگەی خۆسەر و سەرلەنوێ ئاوەدانبوونی شەنگال و گەڕانەوەی ئەو ئێزدیانەی کە لەسەر خاک و ماڵیان ئاوارە بوون."

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی کوردستانی ئەڵمانیا (کۆن – مەد) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنی چوارشەممەی سووری لە هەموو کۆمەڵگای ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە لەسەر جۆگرافیای میزۆپۆتامیا پیرۆز کرد.

کۆن – مەد رایگەیاند کە کۆمەڵگای ئێزدی زۆر رۆژی سەخت و بە ئازاریان تێپەڕاند و وتی، "بەهۆی شەڕ – کۆمەڵکوژی و رووداوەکانی ساڵانی دوایی لە هەرێمەکە جەژنی چوارشەممەی سوور بەپێی واتا و شێوازەکەی پیرۆز نەکراوە. هیوادارین کە چوارشەممەی سوور، جەژنی ئێزدیان کە لەگەڵ فەرمانی ٧٣دا شەنگالیان بەجێنەهێشت و بەرخۆدانیان کرد، ببێتە هۆی ستاتۆی خۆسەر و سەرلەنوێ ئاوەدانبوونی شەنگال و گەڕانەوەی ئەو ئێزدیانەی کە لەسەر خاک و ماڵیان ئاوارە بوون."

کۆن – مەد هیوای خواست جەژنی چوارشەممەی سوور لە ئێزیدخان بە رۆحی تێکۆشانی ئازادی و بەرخۆدانی شەنگال پیرۆز بکرێت.

ف.ق