کۆن – مەد: جەژنی رەمەزان لە هەموو جیهانی ئیسلامی دیموکراتیک پیرۆز بێت
کۆن – مەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنی رەمەزانی لە هەموو جیهانی ئیسلامی دیموکراتیک پیرۆز کرد.
کۆن – مەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنی رەمەزانی لە هەموو جیهانی ئیسلامی دیموکراتیک پیرۆز کرد.
هاوسەرۆکایەتی کۆن – مەد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" ئێمە وەک کۆن – مەد جەژنی رەمەزان لە گەلی کورد و بە تایبەتی لە خانەوادەی شەهیدان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆز دەکەین و هیوادارین جەژنی رەمەزانی ٢٠٢٣ ببێتە هۆی دادپەروەری، ئاشتی، ئارامی و یەکێتی بۆ هەموو ئیسلام و بە تایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هیوادارین کە ئەم جەژنە ببێتە هۆی بەهێزکردنی یەکگرتن، دۆستایەتی و برایەتی گەلان و گەورەکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی.
وەک گەلی کورد ئێمە جەژنی رەمەزان بە هێرشی قڕکردن و کەناوبردنی دەوڵەتی فاشێستی تورک پێشوازی دەکەین. بەم هێرشە داگیرکەریانە دەیانەوێت گەلی کورد بە گشتی قڕ بکەن. ئاکەپە – مەهەپە کە باکوری کوردستانی بۆ زیندانێک گۆڕێوە، بە داگیرکردنی باشوری کوردستان دەیەوێت ڤە چەکی کیمیایی گەریلاکانی ئازادی لەناوببات. بە هێرش و سیاسەتی داگیرکەری خۆی بە ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا و شەنگال لە جەژنی پیرۆزدا جارێکی دیکە پیشانیدا کە تا چ رادەیەک لەدژی کورد و مرۆڤایەتیە.
وەک کوردستانیان لە ئەڵمانیا، پێویستە ئێمە بە دەنگ و چالاکیەکانمان لەدژی گەموو سیاسەتێکی قڕکردنی کورد بەرخۆدان بکەین. پێویستە ئێمە ببینە دەنگ و هەناسەی گەریلاکانی ئازادی کورد.
لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٣دا بومەلەرزەیەکی گەورە کوردستانی هەژاند. بە سەدان هەزار کەسمان گیانیان لەدەستدا و بە ملیۆنان کرس لە کوردستان ئاوارە بوون. بڕوامان بەوە هەیە کە خاوەنداریکردنی گەلەکەمان لە رۆژی سەرەتادا بۆ رارێژکردنی برینەکان رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. ئێمە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بانگەوازی خۆمان نوی دەکەینەوە. وەرن پێکەوە بە رۆحی یەکگرتن خاوەنداریکردن بەرز بکەینەوە. رێگە نادەین کە گەلەکەمان پێویستی بە دەوڵەتی فاشێستی تورک بێت کە کارەساتەکەی بۆ کۆمەڵکوژی گۆڕێوە."
کۆن – مەد لە راگەیەندراوەکەیدا بانگەوازی بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کرد و وتی، " لە ٢٧ی نیساندا بە دەنگی خۆمان حساب دەپرسین، پێویستە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە سندوقەکان تێک بچێت."
ف.ق