کۆنفرانسی پارتی چەپی سەوز کۆتایی هات

کۆنفرانسی پارتی چەپی سەوز دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە چەند بڕیارێک کۆتایی هات. تێکۆشانی بێ‌ناوبەر دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی و دیاریکردنی کاندیدەکان لەلایەن گەلەوە بۆ هەڵبژاردن، لەنێو بڕیارەکاندا بوون.

کۆنفرانسی پارتی چەپی سەوز لە ناوەندی کۆنگرەی نازم حیکمەت دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، کۆتایی هات. پارتەکە پاش هەڵبژاردن قۆناغی خۆنوێکردنەوەی دەستپێکرد، گفتوگۆی لەگەڵ گەل ئەنجامدا، کۆبوونەوەی گشتی و ۆرک شۆپ ئەنجامدرا، ڕەخنە و پێشنیارەکانی گەل وەرگیران. لەم کۆنفرانسەدا، هەموو ڕەخنە و پێشنیارەکان بڵاوکرانەوە.

لە ئەنجامی کۆنفرانسەکەدا ٢٤ بڕیار دران. تێکۆشانی بێ‌ناوبەر دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی و دیاریکردنی کاندیدەکان لەلایەن گەلەوە بۆ هەڵبژاردن، لەنێو بڕیارەکاندا بوون.

ئەم بڕیارانە لە مانگی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەدا دەخرێنەڕوو. سەرناوی بڕیارەکان بەم جۆرەیە:

١- چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانە بۆ پرسی کورد.

٢- سیاسەتی دیموکراتیک، ڕێگەی سێیەم و هاوپەیمانی.

٣- لە دژی ڕژێمی قەیوم، پێداگرین لە ئیدارەی هەرێمیی دیموکراتیک.

٤- ئازادی و یەکسانی بۆ باوەڕەکان.

٥- ئەرکێکی حەتمی: ڕێکخستنی کرێکاری.

٦- ئابووریی دیموکراتیک و گەلپارێز.

٧- پشتیوانی دژی بومەلەرزە و کارەساتە ژیانییەکان.

٨- تێکۆشانی بەهێز دژی مادەی هۆشبەر.

٩- چاپەمەنی ئازاد، بێدەنگ ناکرێت.

١٠- لیستی مەجلیسی پارت، هاوسەرۆکان و لیژنەکانی تر.

١١- لە هەڵبژاردنە گشتی و هەرێمییەکاندا، گەل کاندیدەکان دیاری دەکات.

١٢- هەنگاوەکانی ڕێکخستن بۆ خۆنوێکردنەوە.

١٣- کۆماری دیموکراتیک دادەمەزرێنین.

١٤- دژی سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری، هەوڵدان بۆ ئاشتی و چارەسەر.

١٥- زیندانەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، زیندانیانی نەخۆش.

١٦- تێکۆشان دژی تاوانەکان بەرامبەر سرووشت.

١٧- تۆوەکان دەڕوێنین.

١٨- سیاسەتێکی دادپەروەر و سەربەخۆ.

١٩- برایەتی گەلان لە جیهانێکی بێسنوور.

٢٠- پاشەڕۆژێکی ئازاد بۆ مناڵان.

٢١- بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ مافە زگماکییەکان، پشتگیری بۆ ژیانێکی فرەزمان.

٢٢- چاند و هونەر.

٢٣- جێبەجێکردنی بەرنامەی قوتابخانەی پارت.

٢٤- مەجلیسی گەنجان.