کەنەکە جەژنی ئێزی پیرۆز کرد

کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) جەژنی ئێزی لە هەموو گەلی ئێزدی پیرۆز کرد.

جەژنی ئێزی

کەنەکە بە ڕاگەیاندراوێک جەژنی ئێزی لە گەلی ئێزدی پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەداوە، جەژنی ئێزدییان مێژوویەکی دێرینی هەیە و دەستنیشانیکرد جەژنی ئێزی دەبێت وەک خاوەنداریکردن لە باوەڕ و کولتوور لە کوردستاندا ببینرێت.

کەنەکە ئاماژەی بە ماناداری گەورەی ئەم جەژنە بۆ گەلی ئێزدی کرد و سەرنجی خستەسەر مەترسییەکانی ئێستا لە دژی ئێزدییەکان. کەنەکە دەستنیشانیکرد پاراستن و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال ئەرکی هەموو هێزەکانی کوردستانە و ڕایگەیاند بۆ ئێزدییەکان کاتی گەڕانەوەیە بۆ وڵات.

بانگەوازی بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان

کەنەکە گوتی، "لەسەر ئەم بنەمایە وەک کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان بانگەوازی لە گەلی کوردستان، کۆمەڵگەی ئێزدی و دۆستانیان دەکەین پێکەوە شەنگال ئاوادان بکەنەوە و بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ خاکی خۆیان ببنە هاوکار."