کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی و ئەکادیمیستی بەلژیکی، پرۆفیسۆر ئێریک دەیڤید.
کەنەکە ڕایگەیاند، ئێریک دەیڤید پسپۆڕێکی یاسای نێونەتەوەیی و کەسێکی قەدرگرانە کە کوردەکان لە نزیکەوە دەیناسن، لە درێژەدا دەڵێت: "ڕێزدار ئێریک دەیڤید، پسپۆڕێکی هێژا بوو، بە دانایی و ئەزموون و زانینی خۆی، ڕاپۆرتێکی شارەزایانەی پێشکەشی دادگای بەلژیکا کرد و ڕایگەیاند پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بەگوێرەی هەموو نۆرمە نێونەتەوەیی و یاساییەکان، ژنێڤ لایەنێکی شەڕە.
ڕێزدار دەیڤید بە بەڵگەی مێژوویی سەلماندی، پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە. بۆیە کورد ئەو لەبیرناکەن. خودا میهرەبانی بەسەردا ببارێنێت و سەبووری بداتە خۆشەویستان و بنەماڵەکەی".