کەنەکە پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵووم عەبدی کرد

هاوسەرۆکی کەنەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی فەرماندە مەزلووم و بنەماڵەکەی کرد.

هاوسەرۆكانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرخۆشیی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، دەكەن.

ئەمڕۆ زەینەب موراد ‌و ئەحمەد قەرەموس، هاوسەرۆكانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كەنەكە)، لە پەیامێكدا بۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)، سەرۆخۆشییان ئاڕاستەی مەزڵوم عەبدی كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی دایكییەوە.

لە پەیامەكەی هاوسەرۆكانی كەنەكەدا هاتوە: ” بە داخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خەزنە حاج حوسێنمان بیست ، بەناوی كەنەكە-وە، سەرەخۆشیی لە ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم ‌و نیگەرانیی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەزانین."

ک-ش