کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن: پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتابێت

کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن ئەوەی دیاریکرد کە گەلێک ڕودانی پێشێلکردنی مافی زیندانیانیان دەستنیشانکرد و ئاماژەیان بەوەدا پێویستە بە زووترین کات گۆشەگیری ئیمراڵی لاببرێت.

بەیاننامەی کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن

کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن ئەو ڕاپۆرتەی کە زیندانی تیپی F ی وان، زیندانی ئاسایشی باڵای وان، زیندانی تیپی L ی پانۆس، زیندانی تیپی Tی خەلات، زیندانی تیپی Tی بایبوورت، زیندانی تیپی Tی بەشیکدوزوی ترابزۆن و زیندانی تیپی Lی کالکاندەرەی ریزەوەی تێدایە لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی لە نوسینگەی کۆردنیاسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن ئاشکراکرد.

یەکێک لە پارێزەرانی ئۆهەدە مەدەنی گور، ئاشکرایکرد لەو زیندانانەی کە لە مانگی شوباتدا سەردانیانکردوە مانگرتن لە خواردنی زیندانینان بە داخوازی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردەوە و بەردەوامیشە. گول سەرنجی خستە سەر پێشێلکردنی مافە ژیانییەکانی زیندانیان و وتی: "ئەو زیندانیانەی لە زیندانی ئیمراڵی ڕاگیراون، وەک زیندانیانی تری زیندانەکانی تورکیا خاوەن مافن، نابێت هیچ ئەشکەنجەیەکی کەسی بەرامبەریان بکرێت. ئەو بابەتی داوا دەکرێت، چەپاندی گۆشەگیری بەسەریاندا بە تەواوی لە دژی ڕێسا و چوارچێوەکانی یاساییە."

گور بۆ لابردنی گۆشەگیری داوای لە وەزارەتی داد و دەزگا نەتەوەی و نێونەتەوەییەکان کرد هەنگاوی پێویست بنێن.

گور، ئەو پێشێلکارییانەی کە پێیان ڕاگەیاندراوە بەم شێوەیە ڕێزکرد:

*لەهەندێک زینداندا کۆنترۆڵی تەندروستی ڕۆژانەی ئەو زیندانیانە ناکرێت کە لە مانگرتن لە خواردندان. لەو زیندانیانەشی کە کۆنترۆڵی تەندروستی ئەنجام دەدرێت لە لایەن پزیشکی پسۆرەوە ناکرێت هەندێک جار لە لایەن کارمەندێکی تەندروستیەوە ئەنجام دەدرێت و هەندێ جاریش لە لایەن پاسەوانەکانەوە دەکرێت.

*لە هەندێک زیندانەکاندا بە هیچ شێوەیەک ژەمە خواردنە سەرەکیەکان نادرێت بە زیندانیانی مانگرتن لە خواردن، لە هەندێک لە زیندانەکاندا لە بری پێدانی ژەمی سەرەکی وەک ماست و شەربەتی میوە، خوێ، شەکر و کاربۆنات دەدرێت. بە تایبەت لە زیندانی تیپی Fی وان ژەمی خواردنەکان نادرێت بە زیندانیان. بۆیە ئەم ئاستەنگکردنەی زیندانەکان، ڕەوشی مانگرتنی لە خواردنی گۆڕیوە ڕۆژی مردن.

*بوونی ڤیتامینەکان بۆ زیندانیانی مانگرتن لە خواردن زۆر گرنگە، بۆیە لە هەندێک لە زیندانەکاندا ڕێگری ئەکرێت لە پێدانی ڤیتامینی B1 و B12 نادرێت بە زیندانیانی مانگرتن لە خواردن.

*پێمان ڕاگەیاندراوە کە لە هەندێک زینداندا سزایی دیسپیلن لە شێوەی 'بێبەشکردن لە چالاکیە چاندی و وەرزشیەکان' بەرامبەر زیندنیان بەکاردهێنرێت و ئەو زیندانیانەی لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان لە زیندانیانی تر دوردەخرێنەوە و دەخرێنە ڕاڕەوێکی ترەوە."